Se alla

لیبراڵەکان – لە پێناوی ئازادی، خوێندنگای باش و پەیوەستبووندا

لیبرالیزم بە واتای ئازادی دێت. مانای وایە کە بە پێی هەلومەرجەکانی ژیانی خۆت بە ئازادی بژیت. نابێت تۆ بەهۆی ڕەگەز، خەڵکی کوێیت یان لایەنی سێکسیت چۆنە، ئازادیت لێ سنوردارکرێت. بابەتەکە پەیوەندی بە هەموو بوارێکی ژیانەوە هەیە هەر لە سەربەخۆیی جەستەیی و ئاسوودەییەوە تا دەگاتە دابەزاندنی باج بۆ ئەوەی ئازادی زیاتر بەدەست بهێنیت و بە ئارەزووی خۆت بە پارەکانی خۆت چی بخوازیت بکەیت.  ئێمە هەمیشە بەتوندی داکۆکی لە ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین، مافی خوێندن و فێرکاری باش و سەروەری یاسا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین دڵنیایی لە  نێو کۆمەڵگادا زامنکەین. جا ئەوەیە  ئازادی و ئەوەیە ئامانجی لیبڕاڵەکان.

” نابێت خەڵکی کوێیت یان لە کوێ دەژیت یەکاڵای کەنەوە چەند خوێندنگاکەت  باشە، لە ژیانی ڕۆژانەتدا هەست بە دڵنیایی دەکەیت یان دەتوانیت کارێک بەدەست بهێنیت. دەشێت هەموو مرۆڤێک دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێنرێت بڕیار لەسەر ژیانی خۆی بدات، وە  بتوانێت بە پەرۆشەوە کار بکات بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی.”

 

حکومەتێکی بۆرژوازی لیبڕاڵ

هەشت ساڵە حکومەتی سۆسیال دیموکرات لە بواری  خوێندنگا و (ئینتیگرەیشن) پەیوەستبووندا شکستی هێناوە. سوید پێویستی بە حکومەتێکی بۆرژوازی هەیە کە پارتێکی لیبراڵی بەهێزی لە پشت بێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە بواری خوێندندنگا و پەیوەستبووندا  چارەسەری کێشەکان بکات و دابڕان لە کۆمەڵگا تێکشکێنێ.  لیبراڵەکان دەیانەوێت لەگەڵ مۆدێراتەکان و مەسیحیە دیموکراتەکاندا حکومەت پێکبهێنن. ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەموو پارتەکانی نێو پەرلەماندا بدوێین بۆ ئەوەی سیاسەتەکەمان جێبەجێ بکەین.

خوێندن و فێرکاری و پەیوەستبوون

خوێندن و فێرکاری  یەکێکە  لە پرسەکانی ئازادی. ئەو ئایندەیەی لە سبەینێی سوید چاوەڕوان دەکرێت ئیمڕۆ لە پۆلەکانی ئێمەدایە. جا هەر لەبەر ئەوەیە لیبراڵەکان خوێندنگا دەخەنە پێش هەموو شتێکەوە. هەروەها لیبراڵەکان پارتی پەیوەستبوونی سویدن. سیاسەتی پەیوەستبوونی سۆسیال دیموکراسی وایکرد کە نیو ملیۆن مرۆڤ لە ناوچە ناهەموارەکاندا بژین کە لەوێدا شانسی ژیان کزترە. ئێمە پلانمان هەیە بۆ ئەوەی سوید هیچ ناوچەیەکی ناهەمواری تێدا نەمێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش بکەینە ڕاستیی، پێویستدەکات زیاتر تیشک بخەینە سەر زانست  له‌ خوێندنگاکاندا، ڕێکوپێکی لە کاتی  وانه‌گووتنەوەدا، خوێندن و فێرکاری لە بواری زماندا بۆ  تازه‌ هاتووان، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج لەسەر ئه‌و كه‌سانه‌ی كار ده‌كه‌ن، ڕەخساندنی هه‌لی كاری زیاتر و دامەزراندنی حكومه‌تێکی نوێ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی پایزی ئیمساڵ.

یۆهان پێرسۆن

سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان ناوی یۆهان پێرسۆنە و خەڵکی ئۆربرۆیە. یۆهان تەمەنی ٥٤ ساڵە و باوکی چوار منداڵە و خاوەنی کۆمپانیایە و پارێزەرە. یۆهان سیاسەتمەدارە چونکی سویدی خۆشدەوێت و بڕوای بە گۆڕانکاری هەیە.

سیاسەتی خوێندنگا بە پەرۆشێکی زیاترەوە

لیبڕالەکان ئەو پارتەن کە خوێندنگا دەخەنە پێش گشت شتێک. دەشێت کەشووهەوایەکی ڕێکوپێک لە هەموو پۆلێکدا دابین کرێت. پێویستە هەموو خوێندکارێک لە تێکڕای وانەکاندا پەرتوکەکانی خوێندنی بە دروستی هەبێت. گرنگە دایکوباوک و خوێندکار بە ئارەزووی خۆیان خوێندگا هەڵبژێرن. دەبێت خوێندنگای ئازاد لە سویددا هەبێت، بەڵام دەبێت وانە گووتنەوە لە ڕووی چۆنایەتیەوە گرنگتر بێت لە بەهای پشکی کۆمپانیای خوێندنگا ئازادەکان.

خوێندنگا بە فۆکەسکردنە سەر زانست

پێویست دەکات ئەنجامەکانی زانیاری لە خوێندنگاکانا بەرزبکرێتەوە. پێویستە ئەو خوێندکارەی کە پێویستی بەیارمەتیە، زوو بیدرێتێ و داوا لەسەر بەدەستهێنانی نومرەی بەرز ڕوون و ئاشکرا بێت. دەبێت تەنانەت داوا لەو خوێندکارانەش کرێت کە خوێندنگایان لا ئاسانە زیاتر خۆیان فێرکەن. ئامانجمان ئەوەیە کە خوێندنگاکانی سوید بە شێوەیەکی ڕەها لە ترۆپکی خوێندنگاکانی جیهاندا بن.

کاتی زیاتر لە پۆلدا

ئێمە زیاتر پێویستیمان بەو وانانەیە کە مامۆستا دەیانبات بەڕێوە هەروەها کاژێرێکی زیاتریش بۆ وانەگووتنەوە. دەشێت ئەو خوێندکارانەی کە لە فێربووندا کۆڵن، کاتی وانەگوتنەوەی زیاتریان پێدرێت و ئەو خوێندکارانەش کە خوێندنگایان لا ئاسانە زیاتر شتی قورسیان بدرێتێ. ئەوانەی مەترسی دەرنەچوونیانن لەسەرە، پێویستە لە ڕۆژانی پشووشدا بچن بۆ خوێندنگا.

بەرزکردنەوە ئاستی ڕێکوپێکی بۆ دابینکردنی ژینگەی باش بۆ خوێندن

ئیمڕۆ خوێندنگا زیاتر شێواو و نادڵنیایە. خوێندنگا پێویستی بە ڕێسای ڕێکوپێک و ئاکامی ڕوونە بۆ ئەو کەسانەی ژینگەی خوێندن لە هاوپۆلیەکانیان تێکدەدەن.  پێویستە لە پۆلدا مامۆستا بڕیار بدات و خاوەنی دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا بێت بۆ ئەوەی ڕێکوپێکی لە کاتی وانەگووتنەوەدا دابین کات.  ئەو حەلە خوێندکاران دەتوانن تەرکیز بکەن و هەست بە دڵنیایی بکەن.

پەیوەستبوون دابڕان دەشکێنێت

ئێمە سیاسەتێکمان هەیە بۆ ئەوەی پەیوەستبوون بەدەست بهێنین، دڵنیابین لەوەی کە ئەو کەسانەی لە کۆمەڵگا دابڕاون فێری سویدی کرێن، بکەونە سەر کار و ببن بە بەشێک لە کۆمەڵگا. هاووڵاتیان هەموویان نوێ بن یان کۆن مافی ئەوەیان هەیە لە ناوچەیەکی ئاسوودە و ئارامی ووڵاتەکەماندا بژین.

فۆکەسکردنە سەر زمانی سویدی

زمانی سویدی کلیلێکە بۆ چوونە ناو کۆمەڵگەی سویدیەوە. ئێمە خوازیارین خوێندنگای زمان بۆ منداڵانی تازەهاتوو، تاقیکردنەوەی زمان بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە ببینین. پێویستە خەڵکان زیاتر بتوانن لە شوێنی کارەکانیان فێری زمانی سویدی بن و تازەهاتووان لە ڕۆژی یەکەمەوە لە سوید خوێندنی زمانی سویدی و زانیاری لەسەر کۆمەڵگا وەرگرن. چونکە ناکرێت بەبێ فۆکەسکردنە سەر زمانی سویدی، پەیوەستبوون بەدەست بهێنرێت.

با هەموو ئەوانەی لە توانایاندایە کاربکەن

خوێندن و فێرکاری پیشەیی زۆرتر بۆ گەنجان و تازەهاتووان پێویستن. ئێمە پێمان وایە چوونە سەر یەکەمین کار بە مووچەیەکی تۆزێک کەمتر هێشتا باشترە لە وەگرتنی یارمەتی ئابوری لە دەوڵەت. پێویستە هه‌مووان ده‌رفه‌تی كارکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت، تاکو پارەی  خۆیان په‌یدا بكەن و ئەوان یاریدەی کۆمەڵگا بدەن.

هەنگاونان لە  دژی کولتوری شەرەف

هەزاران کچ و کوڕی گەنج  بە هۆی شەرەفەوە دووچاری چەوساندنەوە دەبن. پێویست دەکات خوێندنگا و چاودێری تەندروستی باشترکرێن دژبە چەوساندنەوە بەناوی شەرەفەوە. لیبراڵەکان خوازیاری قەدەغەکردنی تەواوەتی هاوسەرگیری منداڵانن و دژی مارەکردنی پورزا/ئامۆزان لە یەکتر، هەروەها دەخوازن سزای توندتر بۆ ئەو کەسانە ببڕێتەوە کە تاوانی شەرەف ئەنجام دەدەن.

 

سیاسەتێکی لیبڕاڵانەی زیاتر

چارەسەری تەکنیکی بۆ رزگارکردنی کەشوهەوا. ئێمە لەو باوەڕەداین کە تەکنیک و داهێنانی نوێ کلیلی دەرەقەت هاتنی گۆڕانی کەشوهەوایە. ئێمە دەمانەوێت وزەی ئەتۆمی نوێ دروست بکەین و پێویستە ئاووهەوا بپارێزرێت لەو دەردەرانەی هەوا پیس دەکەن خۆ ئەگەر خەرجیی زۆریشی تێچێت.

کەمکردنەوەی باج  لە سەر کارکردن. پێویستە کارکردن و خوێندن ئەوە بهێنێت کە مرۆڤ ئەنجامی بدات. پێویستە باج کەم کرێتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤی ئاسایی پارەی زیاتر لە جزدانەکەیدا بێت. هەمیشە دەبێت کارکردن زیاتر قازانجی هەبێت وەک لەوەی مرۆڤ بچێتە سەر وەرگرتنی یارمەتی لە دەوڵەت.

بەڵێ بۆ ئەوروپا. ئێمە باوەڕمان وایە بەرەنگاربوونەوە دژبە تەنگەژەکانی  ئیمڕۆ تەنیا بە هاوبەشی دەتوانرێت چارەسەرکرێت. بۆ دەرەقەت هاتنی بەرەنگاربوونەوە دژ بە بەزاندنی سنوور لە  بواری کەشوهەوا و کۆچبەری و هەڕەشە لەسەر کەشوهەوا، پێویست دەکات زیاتر هاریکاری لە گەڵ وڵاتانی ئەوروپادا بکەین.

ئەسیستانکردنی کەسیی ڕزگارکە. ئێمە شانازی بەوەوە دەکەین کە مافی ئەسیتانکردنی کەسییمان بۆ ئەو کەسانە داهێنا کە پێویستیان پێیەتی. پێویستە  هەموو کەسێک مافی ژیان و ئازادی خودی خۆی هەبێت، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە ژیانی ڕۆژانەدا پێویستی بە یارمەتی هەیە یان نا.